کوردستانی
بە بەهای زیاتر لە 35 ملیۆن دینار دوو جووتیار زیان لە یەكدی دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سنووری ئاكرێ، دوو جووتیار لە ئەنجامی ناكۆكیی نێوانیان زیانی زیاتر لە 30 ملیۆن دینار لەیەكدی دەدەن.
لەوبارەیەوە عەقید ئیبراهیم فەریق، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی قەزای ئاکرێ رایگەیاند؛ دوو جوتیاری قەزاكە کە رووبەرێکی زۆر گەنمیان چاندووە، بەهۆی کێشەی نێوانیانەوە ئاگریان لە گەنم و زەوی یەكدی بەرداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی زۆر بەر زەوی هەردوو جووتیارەکە کەوتووە و كە بە زیاتر لە 35 ملیۆن دینار مەزەندەدەکرێت.
بەپێی زانیارییەكان، لەو رووداوەدا لە ئاكرێ، زیاتر لە 30 دۆنم زەویی كشتوكاڵیی لەلایەن ئەو دوو جووتیارەوە سووتێندراوە.
ژ.ع

بیروڕا