کوردستانی

بۆ یەكەمجار.. شوێنی تایبەت بە هاتووچۆی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابیندەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ یەكەمجار.. شوێنی تایبەت بە هاتووچۆی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان  دابیندەكرێت

مەودا میدیا-

بۆ یەکەمینجار لە شاری هەولێر شوێنی تایبەت دیاریدەكرێت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە شەقام و شوێنە گشتییەكانی ئەو شارە.

پەڕەی فەرمیی پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، لە چوارچێوەى گرنگیدان بە تەرخانکردنی شوێنى تایبەت لە شەقام و شوێنە گشتییەکان بۆ هاتووچۆى خاوەن پێداویستى تایبەت و ئاسانکاریی بۆیان، هێڵکاریى شوێنی تایبەتی خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن تیمەکانى ئەندازەى هاتووچۆى هەولێر دەستیپێکراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە؛ لە ئێستادا لەلایەن فەرمەنگەی خزمەتگوزارییەکانەوە دەست بە ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ ئەوەى لە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکانى هەولێر شوێنى تایبەت بۆ هاتووچۆى خاوەن پێداویستیی تایبەت دیاریبکرێت.

ئەوەش هاتووە، لە چەند ڕۆژى رابردوودا چەند شوێنک لە سەنتەرى شار دیاریکراوە بۆ هاتووچۆى پیادەی نابینایان و بە تەوابوونی پڕۆژەکە دەبێتە هۆی ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ هاتووچۆکردنی نابینایان و دەتوانن بە ئارامیی و بێ گرفت لە شەقامە گشتییەکانی شار بە پیادە بێن و بڕۆن.

ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan