کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی: بەردەوامین لە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ماتۆڕسکیل

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی: بەردەوامین لە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ماتۆڕسکیل
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی -ناوشار رایگەیاند، بەردەوامن لە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ماتۆڕسکیل و ئەو كارەش لەسەر فەرمانی دادوەر ئەنجامدەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی - ناو شار، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند؛ لە هەوڵەکانیان بەردەوامن لەپێناو چەسپاندنی یاسا و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و پشتبەست بەو داتا و زانیارییانەی لەئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەدەستهاتوون، دەریدەخەن لە هەندێک لە کاری نایاسایی و تاوان و سەرپێچیی، ماتۆرسکیل وەک ئامرازێکی گواستنەوە بەکارهاتووە .

ئەوەش هاتووە، لە ماوەی رابردوودا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە چەند هەڵمەتێکدا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک لەو ماتۆڕسکیلانەی کە بێسەرەتان و مەرجی سەلامەتییان تێدانییە و بەهۆی تیژڕەویی و پێشێلکردنی یاساکان و دانانی سالنسای بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی دەنگەکەی و نانەوەی پشێویی و دروستکردنی ئاستەنگی هاتوچۆ بەکاردەهاتن دەستیان بەسەرداگیرا و لەناوبران .

جەختیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ئەو ماتۆرسکیلانەی کە دەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بەردەوام دەبێت.

ژ.ع 
Qaiwan
Qaiwan