کوردستانی

كچی هەرزەكار و ژنیان تێدایە.. سێ گرووپی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


كچی هەرزەكار و ژنیان تێدایە.. سێ گرووپی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان رایگەیاند، توانیویانە سێ گرووپی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیربكەن كە كچ و ژنی گەنجیان بەكارهێناوە بۆ بڵاوكردنەوەی مادەكان.

بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023ی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونی بەردەوام و گرتنەبەری رێکارەیاساییەکان لە رۆژانی 4 و 5ی ئەم مانگە، سێ گروپی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سێ گروپەكە پێکهاتوون لە 10 کەس، یەکێک لەو گروپانەش هەوڵیانداوە ژن و کچی نەوجوان بەکاربهێنن بۆ بڵاوکردنەوەو تووشکردنی کەسانی دیكە بەم مادە مەترسیدارە.

ئەوەش هاتووە، تەواوی دەستگیرکراوان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە، پاشان رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

ژ.ع 
Qaiwan
Qaiwan