کوردستانی

شەپۆلێکی بە تینی گەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بە تینی گەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشوهەوا پێشبینیدەکات لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دووبارە دەست بە بەرزبوونەوە دەکاتەوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان دەبێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند " لە رۆژی پێنجشەممەوە 27ی تەموزی 2023 پلەکانی گەرما دووبارە دەست بە بەرزبوونەوە دەکاتەوە و هەست بە گەرمای بەتین دەکرێت بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی ئەفەریقی پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە 41 پلە دەستپێدەکات و لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی".

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی پێشبینیکراوە بریتین لە:

- پارێزگای هەولێر 45 پلە بۆ 47 پلە.
- پارێزگای سلێمانی 42 پلە بۆ 45 پلە.
- پارێزگای دهۆک 41 پلە بۆ 44 پلە.
- پاڕێزگای هەڵەبجە 44 پلە بۆ 46 پلە.
- پاڕێزگای کەرکوک 46 پلە بۆ 49 پلە.
- ئیدارەی گەرمیان 47 پلە بۆ 49 پلە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan