کوردستانی
دژی پێنەدانی مووچە لە گەرمیانەوە مانگرتن دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تەموزی 2023 دژی دواکەوتنی مووچەکانیان فەرمانبەرانی بانکی خانووبەرەی گەرمیان مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاند.
عوسمان فەرەج، فەرمانبەر لە بانکی خانووبەرەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک فەرمانبەرانی بانکی خانووبەرەی گەرمیان ئەمڕۆ بایکۆتی خۆمان راگەیاند دژی پێنەدانی مووچەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە مانگرتن بەردەوام دەبین تاوەکو بزانین کەی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات، داواش لە سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەکانی دیکەش دەکەم مانبگرن لە کارەکانیان و بێدەنگ نەبن، چونکە ئەمە جۆرێکە لە چەوسانەوە و بژێوی ژیانمان دەبڕێت و نادرێت پێمان".
لە کۆتایی مانگی حەوتین تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران نەکردووە.
س.ر

بیروڕا