کوردستانی

نرخی كاره‌بای موەلیده‌ بۆ سیتییه‌كان دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی كاره‌بای موەلیده‌ بۆ سیتییه‌كان دیاریكرا
مەودا میدیا-

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى موەلیدەی کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (7) تەموزیان دیاریکرد، کە بریتیە لە (274) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی سیتییەکانى ناوشارى سلێمانى ئامادەبوون، بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە (274) دینار، لە کاتێکدا مانگى حوزەیران (6) نرخى کێلۆوات هاوەرێک بە (277) دینار بوو".

ئاماژە بەوەکراوە "پێویستیشە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan