کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێگەی نێوان هەردوو شاری رۆژ هەڵاتی کوردستان مەهاباد - بۆکان سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.
 
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تەموزی 2023 لە رێگەی بورهانی نێوان شارەکانی مەهاباد - بۆکان روویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و پێژۆ پارس لە نزیک گوندی قەرەبڵاخ، بەوهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک کە لەناو پرایدەکەدا بوون گیانیان لەدەستدا. 

بەپێی وتەی کەماڵ ئاهمەند، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای مهاباد بێت، ئۆتۆمبێلی پرایدەکە چوار کەسی تێدابووە کە ئەندامی خێزانێکن. سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان کە منداڵە بە بریندارە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan