کوردستانی
وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دیاریدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە و چەند سەرچاوەیەكی هەواڵیش وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئاشكرادەكەن.
ئەمشەو چوارشەممە 26ی تەمموزی 2023 دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شاندێکی باڵای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنە سیاسییەكان بەدەم ئەو هەنگاوەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە چوون و حزب و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی ئەو هەنگاوەیان پێ پەسندە.
ئەوەش لەكاتێكدایە دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاریداوە بە نایاساییبوونی درێژكردنەوەی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم و داواكراوە هەرچی زووتر هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، بەهۆی ئەوەش كۆمسیۆنی باڵای هەرێم كارا نییە، پێویستە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەو كارە بگرێتە ئەستۆ.
لەلایەكی دیكەوە، بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق لە كۆتایی ئەمساڵدا، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی نیشانداوە کە لە دوای 18-02-2024ـەوە، ئامادەن پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن و پێش ئەو وادەیە، ناتوانن پرۆسەکە بەڕێوەببەن.
هاوكات چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ ئاشكرایانكردووە، سەرۆكایەتیی هەرێم هەر لە ئێستاوە یەكلاییكردووەتەوە كە بڕیاردەدات رێكەوتی 25ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئەنجامبدرێـت.
ژ.ع

بیروڕا