کوردستانی

تایبەت بە نرخی بەنزین حكومەت بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تایبەت بە نرخی بەنزین حكومەت بڕیاریدا
مەودا میدیا-

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گرانبوونی نرخی بەنزین بڕیاریدا بە لابردنی قەدەغەی سەر هاوردەكردنی ئەو بەرهەمە.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە (وەكالەت) ئەمشەو چوارشەممە 26ی تەمموزی 2023 رایگەیاند؛ لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، بڕیارێكیانداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە رەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، بڕیاردراوە رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت.

بەپێی بڕیارەكە، رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan