کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لەسەر رێگەی ناحیەی سەرکەپکان بۆ حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لەناو ئۆتۆمبێلێکدا کوژرا.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تەموزی 2023 کاتژمێر 6:00 لەسەر رێگەی ناحیەی سەرکەپکان بۆ حاجیاوا گەنجێک بە فیشەک کوژراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا کوژراوە و تەمەنی 17 ساڵە و دانیشتووی قەزای حاجیاوایە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە و تەقەکەریش لە شوێنی رووداوەکە رایکردووە".
س،ر

بیروڕا