کوردستانی

بەهۆی تیژڕەوییەوە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تیژڕەوییەوە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان 
 
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لەنزیک تونێلی ماوەران ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا موهاڤی بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و کەوتووەتە نێو دۆڵێکەوە و دەستبەجێ شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تەموزی 2023 فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ و لەسەر رێگای نێوان میراوە – تونێلی ماوەران لە سنووری قەزای شەقڵاوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا موهاڤی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لەدەستداوە و لە رێگەکە دەرچووە، دواتر بەرەو هەڵدێرێک رۆیشتووە و چەند تەقلەیەکی لێداوە و لەکۆتایی دۆڵەکە ئۆتۆمبێلەکە وەستاوەتەوە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئۆتۆمبێلەکە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە و سەرەنجامیش بەهۆی ئەو رووداوەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، رووداوەکانی هاتوچۆ روولەزیادبوونە و ئامارەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوون تادێت زیاد دەکەن بەجۆرێک تەنها لە حەوت رۆژی رابردوودا نزیکەی 40 کەس بەوهۆیەوە بووەتە قوربانی.
Qaiwan
Qaiwan