کوردستانی

لەمەودوا مانگانە 906 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمەودوا مانگانە 906 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت
مەودا میدیا - 
 
دوای رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، بڕیاردرا لەمەودوا و مانگانە بڕی 906 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت و هەفتەی داهاتووشئەو بڕە پارەیە دەگاتە هەرێم.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لەمەودوا بەغدا بڕی 906 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو یەکەم گوژم لەو بڕە پارەیە بنێردرێتە هەرم تاوەکو مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی پێ دابەشبکرێت.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، شاندی حکومەتی هەرێم داوایانکردووە پشکی هەرێمی کوردستان کە لە بودجەدا دیاریکراوە بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عیراق رەوانەبکرێت کە بڕەکەی 10 ترلیۆن و 867 ملیار دینارە و دواتر مووچەی خانەنشینان و پێشمەرگە خەرجدەکرێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan