کوردستانی
حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایدەگەیەنێت ئەنجامی پشکنینی نەخۆشێکمان گەڕاندووەتەوە بۆ کەرکوک کە لە راپۆرتەکەدا وا دەردەکەوێت ئەو نەخۆشە توشبووی تای خوێنبەربوونە و تەمەنیشی 21 ساڵە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تەموزی 2023 وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "دوای ئەوەی راپۆرتەکانی نەخۆشێکمان پێگەیشتووە لەلایەن نەخۆشخانەیەکی کەرکوکەوە، ئەنجامی پشکنینەکانمان وایان دەرخستووە کە ئەو هاوڵاتییە توشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونە".
باسی لەوەشکردووە "ئەو هاوڵاتییە ناوی عەبدوڵڵا راتب نەجمە و تەمەنی 21 ساڵە، دانیشتووی قەزای حەویجەی کەرکوکە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر لەلایەن تەندروستیی کەرکوکەوە چوار حاڵەتی فەرمیی راگەیەندرابوو، بەڵام بەزیادبوونی ئەم حاڵەتە ژمارەی توشبووان لە کەرکوک بەرزەبێتەوە و لەو چوار کەسەی پێشووتر یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و سێ لە تووشبووەکانیش چاکبوونەتەوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


