کوردستانی

ئاسایشی هەولێر: لەکاتی فرۆشتنی مادەی هۆشبەردا چوار کەسمان دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی هەولێر: لەکاتی فرۆشتنی مادەی هۆشبەردا چوار کەسمان دەستگیرکرد
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت دوای دەستکەوتنی زانیاریی تەواو لەسەر چەند باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، هێزەکانمان توانیویانە چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیربکەن لەکاتی فرۆشتنی مادەکاندا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو لەسەر چەند باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەری، تیمەکانمان توانیویانە دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستبگرن بەسەر چوار ئەندامی باندەکە لەکاتی دابەشکردن و فرۆشتنی مادەکاندا".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (ی، ع، م) و (م، ج، م) و (د، م، ب) و (ا، ج، ی) دەستیشگیراوە بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (ماریجوانا و حەشیش و کریستاڵ و هێرۆین)".
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر باسی لەوەشکردووە "دەستیشگیراوە بەسەر چەندین کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان و لەئێستادا تۆمەتباران رێکاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan