کوردستانی

رێککەوتنی هەرێم و بەغدا بەرەوکوێ دەڕوات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێککەوتنی هەرێم و بەغدا بەرەوکوێ دەڕوات؟
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
 ئەندام پەرلەمانێکی عیراق رایدەگەیەنێت سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کاریگەرییەکی ئەرێنیی هەبوو لەسەر ئەم رێککەوتنی لەئێستادا لەنێوان هەردوولادا روویداوە و لە ئەگەری رێگریکردن لە هەرخاڵێک لە خاڵەکانی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا ئەوکات بەغدا دەتوانێت کۆسپ بخاتە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەران و بەپێچەوانەشەوە راستە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تەموزی 2023 غەریب ئەحمەد، ئەندام پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێم و بەغدا هەردووکیان لەئێستادا کۆکن لەسەر ئەوەی سێ ساڵی داهاتوو سێ ساڵی ئارامی و پێدانی شایستەداراییەکان بێت".
 
باسی لەوەشکردووە "هیوادارم لە سێ ساڵی داهاتوودا سیاسەتێکی راست و تەندروست لەلایەن هەرێمەوە جێبەجێبکرێت تاوەکو بەرژەوەندیی گشتیی گەلەکەمان ببێتە کارە یەکەمییەکان تاوەکو بەغداش لەمەودوا یاری بە هەستەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان نەکات".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو پاکتاوە حکومەتی عیراق داوایکردووە، هەرێم ناتوانێت جێبەجێی نەکات، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە وتوومانە ئەگەر بمانەوێت هەرێمێکی بەهێزمان بنیاد بنێین دەبێت بەغدا سەنتەری بڕیاردانبێت لە لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئێمە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "وای دەبینین برادەیانی شیعە و سوننەش لە ئێستادا بێمنەت نین لەناوخۆی خۆیاندا کە ئیشیان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت لەبەر ئەوەی ئەوانیش وەک هەرێم دەنگی ناڕازیی و خزمەتگوزاریی و ئەوەی پێویستە بۆ ژیانێکی تەندروست لای ئەوانیش وەک هەرێم تەنها لە پێدانی مووچەدا نەبێت کە هەموو کات لەکاتی خۆیدا پێیاندەدرێت".
 
غەریب ئەحمەد وتیشی "بەغدا حەقی خۆیبوو کە مووچەی دواخست و داوای ئەو پاکتاوەی شەش مانگی رابردووی دەکرد، هەرێمیش لەم کەیسەدا خاوبووە بۆیە کارەکە بەمشێوەیەی لێهات".
 
ئەو پەرلەمانتارە روونیشی کردووەتەوە "سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەغدا کاریگەرییەکی زۆر ئەرێنی هەبوو سەبارەت بەم دۆسیەیە".
 
لەدرێژەی قسەکانیشیدا وتی "ئەوەی کە گرنگە لەئێستادا و وای دەبینین کە بەغدا نییەتی باشە لەگەڵ کارکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا".
Qaiwan
Qaiwan