کوردستانی

مونا قەهوەچی: وەرگرتنی 52 ملیۆن دینارەکەی پەرلەمانتاران نایاسایی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مونا قەهوەچی:  وەرگرتنی 52 ملیۆن دینارەکەی پەرلەمانتاران نایاسایی نییە
مەودا میدیا-
 
سکرتێری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت وەرگرتنی 52 ملیۆن دینارەکەی پەرلەمانتاران نایاسایی نییە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو پارەیە حکومەت مانگانە لە مووچەی گشتیی پەرلەمانتاران بڕیویەتی.

مونا نەبی قەهوەچی، سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پێدانی 52 ملیۆن دینار وەکو پاداشتی خانەنشینی شەش مانگ بە هەر پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمان بە میدیای پارتی راگەیاندووە "بابەتەکە پەیوەندیی بە پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانەوە نییە بە تەنیا، بەڵکو ئەوە رێوشوێنێکە حکومەت دەیگرێتەبەر و بەپێی رێنماییەکان رێکخراوە، هەر فەرمانبەرێک کە خانەنشین دەکرێت حکومەت مووچەی شەش مانگی خانەنشینی وەکو پاداشت دەداتێ، بۆیە ئەوە بۆ وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و فەرمانبەرانی ئاسایش جێبەجێ دەکرێت".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو پارەیە حکومەت مانگانە لە مووچەی گشتیی پەرلەمانتاران بڕیویەتی و هەمووی کۆدەکرێتەوە و بەسەر یەکەوە پێیاندەدرێت وەکو هەر فەرمانبەرێکی دیکەی ئاسایی، واتە هەڵەیە ناوی ئیکرامییەی لێدەنرێت، چونکە ئەوە مووچەیە و پێشتر لە مووچەی فەرمانبەر یان پەرلەمانتارەکە دەبڕدرێت، بۆیە پێدانی ئەو پارەیە یاساییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan