کوردستانی
ناوچەیەک لە سنووری سلێمانی بۆردوومانکرا و قوربانی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سنووری گوندی رەنگێنە لە قەزای شارباژێڕی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرا و ئۆتۆمبێلێک بە ئامانج گیرا و ئاگر لە ناوچەکەش کەوتووەتەوە.
شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای شارباژێڕ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ی تەموزی 2023 کاتژمێر 7:00 گوندی رەنگێنە لە قەزای شارباژێڕ ئۆتۆمبێلێک بۆردوومانکرا و بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "هێزەکانی بەرگریی شارستانی، تیمی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان رەوانەی سنوورەکە کراون و سەرقاڵی ئەرکەکانیانن، هەروەها تائێستاش درۆن بە ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە".
سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان لە سنووری قەزای شارباژێڕ راگەیاند "چوار کەس لە ئۆتۆمبێلەکەی شارباژێڕدا بوون و گیانیان لەدەستداوە"، تەندروستیی چوارتاش دەڵێت "چوار ژن گیانیان لەدەستداوه".

س،ر
بیروڕا