کوردستانی

داوای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا -
 
لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە داوا لە سەرجەم پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بکرێت و پێویستە پارتە سیاسییەکان هەنگاوی پێویست بۆ ئەو پرۆسەیە بنێن.

ئەمڕۆ شەممە 29ی تەموزی 2023 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی پرسیارێکی ماڵپەڕی رووداوی داوەتەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەڵێت "ئێمە هیوادارین پارتە سیاسییەکانی هەرێم هەنگاوە پێویستەکان بنێن بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان و بەئەنجامگەیاندنی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی دیموکراسییانە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "ئەمەریکا هەمیشە پشتگیریی لەو بنەمایانە دەکات کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەرەوەرانەبێت و هاوڵاتییان ئازادبن لەوەی کە کێ هەڵدەبژێرن بۆ نوێنەرایەتی کردنیان".
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتوشیەتی "داهاتوویەکی باشترمان دەوێت بۆ عیراقییەکان و بەتایبەتیش هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی عیراق".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan