کوردستانی

تەندروستی سلێمانی: ژیانی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵمان رزگارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی سلێمانی: ژیانی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵمان رزگارکرد
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای ئەوەی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ هێنرایە نەخۆشخانەی شار کە تەندروستیی تێکچوبوو، لەلایەن تیمەکانمانەوە توانرا دوای ئەنجامدانی نازۆر، نەشتەرگەریی بۆ بکرێت و بڕێکی زۆر موو لە گەدەیدا دەربهێندرێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 29ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "دوای تێکچوونی باری تەندروستیی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ و گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار، نازۆری بۆ کرا و توانرا حاڵەتی نەخۆشەکە دیاریبکرێت کە ئەویش بریتیبوو لە گیرانی گەدەی نەخۆش بەهۆی بوونی موویەکی زۆر لە گەدەیدا".
 
باسی لەوەشکردووە "بەهۆی زۆریی مووەکەوە نەتوانرا هەمووی بەهۆی ئامێری هەناوبینییەکەوە بهێندرێتە دەرەوە، بۆیە بڕیاردرا لەماوەیەکی کەمدا نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامبدرێت".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای سێ کاتژمێر مانەوەی لەژێر نەشتەرگەرییدا توانرا بە سەرکەوتووانە هەموو مووەکە لە گەدەیدا دەربهێندرێت و ژیانی گەنجەکە رزگار بکرێت".


ر.ع
Qaiwan
Qaiwan