کوردستانی

خۆڵبارین تاوەکو کەی بەردەوامدەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆڵبارین تاوەکو کەی بەردەوامدەبێت؟
مەودا میدیا - 
 
بەشی کەشناسیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و بۆ سبەینێ کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 29ی تەموزی 2023 بەشی کەشناسیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەگشتیی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، لە گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما تۆماردەکرێت کە بۆی هەیە بگاتە 47 پلەی سیلیزی، خێرایی با لەئاستی ناوەنددا دەبێت و لەنێوان پێنج تاوەکو 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێشەوە ئەوەی خستووەتەڕوو "تۆزەکە نامێنێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرایی با زیاد دەکات و لەنێوان 10 تاوەکو 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا".
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 43 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی

سۆران : 41 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی
Qaiwan
Qaiwan