کوردستانی
دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای وەرگرتنی سکاڵای چەند هاوڵاتییەک کە دزییان لێکرابوو، بەدواداچوونمان کرد و لەلایەن هێزەکانمانەوە توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە دزییان لە چەند هاوڵاتییەک کردبوو.
ئەمڕۆ شەممە 29ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد کە دزییان لێکرابوو، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات دەستبەجێ دەستییان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکان".
باسی لەوەشکردووە "سەرئەنجام توانییان تۆمەتبارەکان بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن کە پێشتر لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی کاری دزیکردنیان ئەنجامدابوو".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکان لەدایکبووی ساڵەکانی 2005 و 2003 و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە پێی مادەکانی 444 و 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


