کوردستانی
یەکێتی و پارتی دووبارە کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات و درێژە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن سەبارەت بە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی بروسکەیەکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی داوەتەوە و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ درێژەدان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ یەکتریدا.
هەربەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و چەند تەوەرێکی دیکەی گرنگ دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم کۆبوونەوەیەی یەکێتی و پارتی دەبێتە سێیەم کۆبوونەوەی ئەو دوو لایەنە دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


