کوردستانی

وادەی کردنەوەی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی کردنەوەی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت لە 50% کاری پرۆژەی باخی بەختیاری کۆتایی هاتووە، ئاماژەی بەوەشکرد لە سەرەتای مانگی هەشتدا بەشێکی پرۆژەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

ئەحمەد حسێن، سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری رایگەیاند "لەم قۆناغەدا هەردوو شەقامە سەرەکییەکە کاری قیکردنی تەواوبووە و بەشێک لە کارەکانی ماوە، دەتوانین بڵین لە 50% کاری پرۆژەکە تەواوبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر گرفت نەیەتەپێش لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو پرۆژەکە تەواو دەبێت، بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی هەشتدا بەشێکی پرۆژەکە بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan