کوردستانی
لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک چ پلانێکیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی شیوعی لە كەركوك رایدەگەیەنێت لە کەرکوک بەشێکی زۆری لایەنەکان لەگەڵ یەک لیستین، ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی راگەیەندراوی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بێت 13ی ئابی 2023 وەک دوا وادە دیاریکردووە بۆ پێشکەشکردنی هاوپەیمانێتییەکان و کاندیدانی هاوپەیمانێتییەکان.
بەختیار محەمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی شیوعی لە كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لە ناوچەکانی مادەی 140 تاوەکو دواکاتەکان هەوڵدەدەین لایەنە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بە یەک لیست بەشداری بکەین، بەڵام ئەوەی هەیە لەئێستادا بەشێکی زۆر لە لایەنەکان لەگەڵ یەک لیستین و هەندێک حزبیش پێیان وایە دوو لیستی یان زیاتر باشترە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی راگەیەندراوی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بێت 13ی ئابی 2023 وەک دوا وادە دیاریکردووە بۆ پێشکەشکردنی هاوپەیمانێتییەکان و کاندیدانی هاوپەیمانێتییەکان، ئەگەری هەیە لەکاتەکانی کۆتایدا گۆرانکاریی رووبدەن".
بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی شیوعی لە كەركوك لەبارەی چارەسەرکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان وتی "چارەسەرکردنی کێشەی ئەم ناوچەنا لە مادەی 140 دیاریکراوە، بۆیە بە جێبەجێکردنی مادەی 140 بەشێک لە کێشەکانی ئەم ناوچانە چارەسەردەکات، هەروەها هەڵبژاردنیش گرنگی خۆی هەیە لەم کاتەدا، چونکە دوای هەڵبژاردن لە هەرناوچەیەک حکومەتی خۆجێی دروستدەبێت زۆربەی بەڕێوەبەرەکان و ستافە ئیدارەییەکان بە دەنگدان لە ئەنجومەنی پارێزگا دیاریدەکرێت و گەڕانەوەی بۆ بەغدا ناوێت، ئەگەر هاتوو هەر لایەنێک براوەبوو کە ئێمە پێمان وایە لەم هەڵبژاردنە لایەنی کوردستانی براوەدەبێت، دەتوانێت دەسەڵاتی ناوچەکە بکات و خزمەتی پێبگەیەنێت".
بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە 18ی كانونی یەكەمى 2023 ئەنجام بدرێت و بەپێی وتەی عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بێت،281 حزب بهشدارى دهكهن.
س،ر

بیروڕا