کوردستانی
دەزگای ئاسایش: هەرێم وەک ترانزێتی گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەرێم وەک ترانزێتی گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت، ئاماژە بەوەشکراوە مەرج نییە ئەو بڕە مادانەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت بۆ ناو شارەکانی هەرێم بن.

عەقید سەلام عەبدولخالق، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "مەرج نییە ئەو بڕە مادانەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت بۆ ناو شارەکانی هەرێم بن، زیاتر مادەکان دەبرێنە دەرەوە و هەرێم وەکو ترانزێت بەکاردەهێنرێت، دۆخەکە پێویستی بە دیراسەت هەیە، هەندێک مانگ ژمارەی دەستگیرکراوان زیاددەکات و هەندێک مانگیش کەم دەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەوڵەکان لە ئاستێکی بەرزدان بۆ قەڵاچۆکردنی مادەی هۆشبەر، بەدواداچوونی ورد دەکرێت بۆ ئەو مادە هۆشبەرانەی لەناو شارەکان بەکاردەهێنرێت".
س.ر
بیروڕا