کوردستانی
تۆمەتباری رووداوەکەی مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا و نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تەموزی 2023 لە مەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كەسدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بە چەقۆ كوژرا و تۆمەتباری رووداوەكە هەڵات، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا و نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت كە بەنیازبوو بەرەو شاری هەولێر هەڵبێت".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (خ،ح،ح ) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


