کوردستانی

دژی پێنەدانی مووچە بایکۆتی دەوام دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژی پێنەدانی مووچە بایکۆتی دەوام دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دژی پێنەدانی مووچەکانیان کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات دەوام لە سەرۆکایەتیی شارەوانی ئاساییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تەموزی 2023 دژی پێنەدانی مووچەکانیان کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دەوام لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاساییە و بایکۆتی دەوام نەکراوە".

کۆتایی مانگی تەموزە و تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "کەی بەغدا پارەی نارد مووچەی مانگی شەش دابەش دەکەین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan