کوردستانی

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - مەخمور رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک بە سەختی برینداربوو.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تەموزی 2023 لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - مەخمور ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت کە بەرەو مەخمور دەڕۆیشت، بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا و چووە دیوەکەی دیکەی رێگەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامدا رووبەڕوو خۆی کێشا بە تۆیۆتایەکی تایبەت کە بەرەو هەولێر دەهات، لە دەرەنجامی رووداوەکەش کەسێک بەسەختی برینداربوو و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan