کوردستانی

یەکێتی و پارتی لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تەموزی 2023 هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لە دەباشان کۆبوونەوە.

لەدوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا دوای تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عیراق و کوردستان بە تایبەتی، هەردوولا جەختمان لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکان کردەوە و تەواوی تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان لە پێناو بژێوی هاوڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان".

بە ئاڕاستەی زیاتر چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان هەردوولامان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێککەوتین:

1- هەردوولا پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لەو کاتەی لەلایەن سەرۆکی هەرێم دیاریدەکرێت لە دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

2- بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لە هەموو روویەکەوە کێشە و جیاوازییە بچووکەکان بەلاوە بخرێن و روو لە پێکەوە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.

3- بڕیارماندا پرۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

4- هەردوولا بڕیارماندا پشتیوانی لە رێککەوتنەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.

5- لە پێناو زیاتر لێک نزیکبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکاندا بڕیارماندا بە رۆحیەتی کوردستانیانە و نیشتمانپەروەرانە بەردەوامی بدەین بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان و هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan