کوردستانی
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گۆڕدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت عومەر نامیق بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و بەوەکالەت ئاسۆ محەمەد لە شوێنەکەی ئەو دانرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و ئەحمەد عەلی، جێگری پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گۆڕدرا و عەمید ئاسۆ محەمەد وەک بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە "عەمید عومەر نامیق، پەڕێوەبەری پێشووی هاتوچۆی سلێمانی لەمڕۆوە کۆتایی بە ئەکەکەی وەک بەڕێوەبەر هات".
ر.ع
بیروڕا


