کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکردووە کە بە چەک هەڕەشەی لە ژنێک کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە بە چەک هەڕەشەی لە ژنێک کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییەک و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە بە چەک هەڕەشەی لە ژنێک کردووە".
باسی لەوەشکردووە "هەر لە کاتی دەستگیرکردنەکەشدا توانراوە دەست بگیرێت بەسەر ئەو دەمانچەیەی کە تۆمەتبارەکە بەکاریهێناوە بۆ هەڕەشەکردنەکەی لەو ژنە".
پۆلیسی سلێمانی جەختیشی کردووەتەوە "لەئێستادا تۆمەتبار (س، ح، ح) لەدایکبووی 1975 بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 430 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


