کوردستانی

سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکران
مەودا میدیا -
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی توانراوە بکەرانی تاوانی کوشتنی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دەستگریبکەن کە سێ تۆمەتبارن و ژنی کەسە کوژراوەکە داڕێژەری پلانەکەبووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تەموزی 2023 دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاریی ورد، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانراوە ئەنجامدەرانی تاوانی کوشتنی هاوڵاتیی سەمەد عارف محەمەدی تەمەن 41 ساڵ دەستگیربکەن کە لە شەوی 6ی حوزەیرانی 2023 لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی گردە بڕاوەکەی سەرچنار بە چوار فیشەک کوژراوە".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە خێزانەکەی سەمەد خۆی بەرنامە داڕێژەری تاوانی کوشتنەکە بووە و بە هاوکاریی دوو کەس ئەو کارەیان ئەنجامداوە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "هۆکاری رووداوی کوشتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کێشەی کۆمەڵایەتیی لەنێوانیاندا و لەئێستادا تۆمەتبارەکان بە مادەی 406 لە یاسای سزادان راگیراون".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan