کوردستانی

وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - 
 
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو وێنەیەوە روونکردنەوە دەدات کە لە وێستگەی 29 مێگاواتی هەولێر گیراوە و وادەردەکەوێت کە ژنگە پیس دەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تەموزی 2023 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای ئەوەی وێنەیەک بڵاوبووەوە کە دەردەکەوێت وێستگەی 29 مێگاواتی هەولێر ژینگە پیس دەکات، بەدواداچوونی بۆکرا و دواتر لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانەوە پێمان راگەیەندرا کە ئەم یەکەیەی بەرهەمهێنان تەنها بۆ ماوەی پێنج خولەک بەوشێوەیە کاردەکات و ژینگە پیس دەکات".
 
باسی لەوەشکردووە "دوکەڵێکی رەشی زۆر دروستدەبێت لەکاتی کارپێکردنی ئەم یەکەیەدا و دوای ماوەیەکی کەم دۆخەکەی ئاسایی دەبێتەوە و دوکەڵە رەشەکەی نامێنێت".
 
جەختیشی کردووەتەوە "کۆمپانیای کارپێکردنی وێستگەی 29 مێگاواتی هەولێر ئاگادارکراوەتەوە کە شوێنەوارەکانی پیسکردنی ژینگە کەمبکاتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan