کوردستانی
ناحیەی خورماڵ دەکرێت بە قەزا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا ناحیەی خورماڵ بکرێتە قەزا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تەموزی 2023 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای ئەوەی دانیشتووانی ناحیەی خورماڵ لەڕێگەی کەمپەین و داواکارییەکانیانەوە داوای بەقەزاکردنی ناحیەکەیان بەرزکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا داواکارییەکەیان جێبەجێبکات".
باسی لەوەشکردووە "سەرۆکی حکومەتی هەرێم فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کردووە کە بە هەماهەنگیی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە دەستبکرێت بە رێکارە کارگێڕییەکان بۆ بە قەزاکردنی ناحیەی خورماڵ".
جەختیشی کردووەتەوە "سبەینێ دووشەممە رێکەوتی 31ی تەموز وەزارەتی ناوخۆ دەستدەکات بە رێکارە کارگێڕییەکان و هەنگاوی کرداریی هێنانەکایەی قەزای خورماڵ دەستپێدەکات".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


