کوردستانی
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر: پێشوازی لە رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و پارتی دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت پێشوازی لە رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و پارتی دەکەن، ئاماژەی بەوەکرد چاویان لەوەیە بەرەوپێشچوون ببینین.
لە راگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەبارەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانیان و رێککەوتنی یەکێتی و پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "پێشوازی لە رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و پارتی دەکەین کە لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانیان بۆ چاکسازی و بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە رێککەوتوون".
ئاماژە بەوەکراوە "چاومان لەوەیە بەرەوپێشچوون ببینین لە کاتێکدا کە هەردوولا لێک نزیک دەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسەکانی دیکە دەکەن لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانی عیراق".
دوێنێ یەکشەممە 30ی تەموزی 2023 لە دەباشان هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و لەسەر پێنج خاڵ رێککەوتن لەبارەی پرسەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانیان بۆ چاکسازی و بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە.
خاڵەکان بریتین لە:
1- هەردوولا پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لەو کاتەی لەلایەن سەرۆکی هەرێم دیاریدەکرێت لە دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
2- بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لە هەموو روویەکەوە کێشە و جیاوازییە بچووکەکان بەلاوە بخرێن و روو لە پێکەوە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.
3- بڕیارماندا پرۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
4- هەردوولا بڕیارماندا پشتیوانی لە رێککەوتنەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.
5- لە پێناو زیاتر لێک نزیکبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکاندا بڕیارماندا بە رۆحیەتی کوردستانیانە و نیشتمانپەروەرانە بەردەوامی بدەین بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان و هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.
س،ر

بیروڕا