کوردستانی
کرێی خانوو بەرزە و حکومەتیش بەڵێنەکەی نەبردەسەر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تائێستا پرۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاماژە بەوەدەکات کرێی خانوو بەرزە.
بەرهەم قەرەداغی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵێک و دوو مانگ تێپەڕیوە بەسەر بڕیاری دروستکردنی ئەو یەکانە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەردی بناغەی هیچ پرۆژەیەک دانەنراوە و تەنها قسەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بۆ 20 هەزار یەکە 119 هەزار و 919 کەس فۆڕمیان بۆ ئەو یەکانە پڕکردەوە کە دەکاتە لە %40 بۆ %50، چونکە لەو کاتەدا هەندێک کەس فریا نەکەوت فۆڕمەکە پڕکاتەوە بەهۆی هەندێک هۆکارەوە".
سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان وتی "حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە لە کابینەی نۆ قەیرانەکان چارەسەربکات و دەست بە دروستکردنی ئەو پرۆژانە بکات".
لەبارەی نرخی کرێ خانووەوە وتیشی "لەئێستادا کرێی خانوو بەرزە و خانووی کرێش کەم دەستدەکەوێت، بەهۆی ئەوەی خاوەن خانوو دەبێت ئەستۆپاکی بکات و پارەی ئاو کارەبا و باج بدات، بۆیە خانووەکە نادات بە کرێ، هەروەها هاتنی ئاوارە عەرەبەکان هۆکارێکی دیکەیە کە لەئێستادا ملیۆنێک و 33 هەزار ئاوارەی عەرەب هەن و ئەمەش هەڵئاوسانێکی گەورەی دروستکردووە بۆ کرێ خانوو".
لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە شێوەی شوقە و بە قیستى درێژخایەن دروستبکات بۆ کرێنشینانی هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا پرۆژەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
س،ر

بیروڕا