کوردستانی
لە سلێمانی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی مەلیک مەحمودی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە خۆی کێشا بە حەوت ئۆتۆمبێلدا لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون.
بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەموزی 2023 لەنزیک بەنزینخانەی بینایی لە شەقامی مەلیک مەحمود ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری گەڵابە کە خۆڵی گواستووەتەوە ئیستۆپی نەماوە، لە ئەنجامدا خۆی کێشاوە بە حەوت ئۆتۆمبێلدا و زیانیان بەرکەوتووە".
وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس برینداربوون و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەبووە، بەڵام چەند بریندارێکی دیکەی سووک هەبوون کە هەر لەوێدا چارەسەرییان بۆ کراوە".

س،ر
بیروڕا