کوردستانی

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا-

شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەموزی 2023 لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

 شاندەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ شاندی دیوانی چاودێری دارایی، وەزارەتی دارایی عیراق و چەند لایەنێکی دیکە کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا وردبینی و پێداچوونەوە بە سەرجەم داهات و خەرجییەکانی سەرەتای ئەمساڵی  هەرێمی کوردستان دەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan