کوردستانی

دەرماڵەی ئەم کەسانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرماڵەی ئەم کەسانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - 
 
زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی نۆی ساڵی رابردووی خوێندکاران لەمڕۆوە دەستپێدەکات و خوێندکاران دەتوانن لە بەش ژمێریاریی کۆلێجەکەیان وەریبگرن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەموزی 2023 نووسینگەی یاریدەدەری زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران رایگەیاند "لەمڕۆوە دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەشدەکرێت کە هی ساڵی خوێندنی رابردووە".
 
باسی لەوەشکردووە "خوێندکاران دەتوانن دەرماڵەکانیان لە بەشی ژمێریاریی کۆلێجەکانیان وەربگرن، هەروەها بۆ ئاسانکاری بۆ ئەو خوێندکارانەی لەدەرەوەی شارن دەتوانن لەئێستادا دەرماڵەکان وەرنەگرن و لەگەڵ پێدانی دەرماڵەی مانگی 10ی ساڵی 2022  وەریبگرن".
 
جەختیشی کردووەتەوە "ئەم کارئاسانییەی کراوە، لەسەر داواکاریی خوێندکاران خۆیان بووە و وەرگرتنی دەرماڵەکە لە رۆژانی داهاتوودا ئارەزوومەندانەیە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو بڕە پارەیەی وەک دەرماڵە دەدرێت بە خوێندکاران بڕەکەی 40 هەزارە بۆ ناوشار و خوێندکارانی دەرەوەی شاریش بڕی 60 هەزار دینار وەردەگرن، وەزارەتی خوێندنی باڵاش بۆ پێدانی دەرماڵە بە خوێندکاران مانگانە پێویستی بە پێنج ملیار و 600 ملیۆن دینارە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan