کوردستانی
سێ پۆستی ئیداریی کەرکوک گۆڕانکارییان بەسەرداهات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
هەریەکە لە پۆستەکانی سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک و شارەوانییەکان و ئاوەڕۆی کەرکوک گۆڕانکارییان تێداکراوە، پێشتر بەڕێوەبەری ئەم سێ پۆستە کورد بوون و بەهۆکارێکی نادیار لە پۆستەکان دوورخراونەتەوە و سێ کوردی دیکە خراونەتە جێگەیان.
بەپێی ئەو نووسراوەی دەست مەودا میدیا کەوتووە و واژۆی بەنگین رێکانی، وەزیری شارەوانییەکان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عیراقی لەسەر هاتووە "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بڕیارمانداوە بە دەستبەکاربوونی سێ بەڕێوەبەری کورد لە پۆستەکانی سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک و شارەوانییەکان و ئاوەڕۆی کەرکوک".
باسی لەوەشکردووە "ئارام عەلی لە شوێنی ئاری سەیفەدین لە پۆستی بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی کورکوک و ئەحمەد عومەر لە شوێنی فەرەیدون عادل وەک سەرۆکی شارەوانی و ئیحسان وەهبی وەک بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکوک لە شوێنی زاگرۆز جان دەستبەکاردەبن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، هۆکاری لابردن و دوورخستنەوەی ئەو سێ بەڕێوەبەرەی کەرکوک روون نەکراوەتەوە و هۆکارەکەی تاوەکو ئێستا باسی لێوەنەکراوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


