کوردستانی
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت بەهۆی قیرتاوکردنی ئەو شەقامەی بەردەم تونێلی دەربەندیخانەوە، تونێلەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دادەخرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند "سبەینێ سێشەممە لە کاتژمێر شەشی بەرەبەیانییەوە تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت تاوەکو کاتژمێر شەشی بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە بە مەبەستی قیرتاوکردنی شەقامی بەردەم تونێلەکە".
باسی لەوەشکردووە "قیرتاوکردنی شەقامی بەردەم تونێلی دەربەندیخان تاوەکو فولکەی پەری دەریا دەبێت و هاتوچۆکردنیش لەناو تونێلەکەدا بۆماوەی 24 کاتژمێر دەبێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی رابردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕی 670 ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیای جێبەجێکاری رێگەی دووسایدی کەلار دەربەندیخان و لە مانگی رابردووشدا دووبارە تونێلەکە بە مەبەستی خاوێنکردنەوە و کێشانی هێڵکاریی هاتوچۆ بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە داخرا.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


