کوردستانی
نەشتەرگەریی بەرزکردنی باڵا لە هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەمەودوا نەشتەرگەریی درێژکردنی بەژن و باڵا بە مەبەستی جوانکاریی قەدەغەیە، تەنها لەکاتێکدا نەبێت کە بۆ مەبەستی چارەسەری کێشەی تەندروستی بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەموزی 2023 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای پێکهێنانی لیژنەیەتی پسپۆڕی راوێژکاریی زانستی بۆ دیاریکردنی رێنمایی و بەڵگە زانستییەکان لەبەرانبەر بەکارهێنانی دەزگای جێگریکردنی دەرەکیی بازنەیی (llizarov) بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ئێسک".
باسی لەوەشکردووە "لیژنەکە بڕیاریداوە کە لەمەودوا نابێت هیچ پزیشکێک یاخود نەخۆشخانەیەک ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە ئەنجامبدات کە بە مەبەستی جوانکاری بێت و کەسەکە کێشەی تەندروستی نەبێت".
جەختیشی کردووەتەوە "ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە تەنها بۆ کەسانێک گونجاوە کە کێشە و گرفتی تەندروستی و بەڵگەداری زانستییان هەبێت".
وتوشیەتی "هاوڵاتییان پێویستە هۆشیاربن و خۆشیان بەدووربگرن لەم نەشتەرگەرییە بەهۆی ترسناکییەکەیەوە، تاوەکو ئێستاش هیچ سەنتەرێک رێگەپێدانی فەرمیی ئەم جۆرە خزمەتگوزارییەی نەدراوەتێ".
ر.ع
بیروڕا


