کوردستانی

منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لە گردەسێن خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لە گردەسێن خنکا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی ئاکرێ رایدەگەیەنێت لە گوندێکی ناحیەی گردەسێن منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان کەوتووەتە نێو گۆمێکەوە کە بۆ ئاودانی مەرەزەی برنج ئاوی تێدا گلدراوەتەوە و خنکاوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەموزی 2023 ئیبراهین فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو گۆمەی منداڵەکە کەوتووەتە نێویەوە بۆ ئاودانی مەرەزەی برنج بەکاردەهێندرێت و منداڵەکە بە مەبەستی یاریکردن چووەتە ئەو شوێنە، لەئێستادا تەرمەکەی دەرهێندراوە ".
 
باسی لەوەشکردووە "منداڵەکە ناوی سەردار بەشارە و تەمەنی نۆ ساڵە، دوای کەوتنە ناو ئاوەکەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و دوای دۆزینەوەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ئاکرێ تەنها لەماوەی ئەم حەوت مانگەی رابردوودا حەوت کەس خنکاون و سێ کەسی دیکەش رزگارکراون.
Qaiwan
Qaiwan