کوردستانی
دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوت دەستیپێکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوت ماوەی دوو رۆژە دەستیپێکردووە و جیاوازی ئەم بەشەخۆراکەش لەوانەی پێشوو ئەوەیە لەجیاتی نیسک فاسۆڵیا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەموزی 2023 شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی دوو رۆژە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوتمان دەستپێکردووە و لەئێستادا بەرهەمە پاقلەمەنییەکانی وەک لەتکەنۆک و فاسۆڵیا دابەشکراوە بەسەر بریکارەکاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بریکارەکانمان ئاگادارکردووەتەوە لە ئەگەری بوونی هەر بەرهەمێکی خۆراکی کە شیاو نەبێت بۆ خواردن و مێش و ئەسپێ تێیدابێت ئاگادارمان بکاتەوە و بەرهەمەکەمان بۆ بگەڕێنێتەوە".
جەختیشی کردەوە "بەشەخۆراکی مانگی شەش کۆتایی هاتووە تەنها بەشێکی زۆر زۆر کەمی نەبێت، لە رۆژانی داهاتووشدا دوای کڕینی بەرهەمەکانی مانگی حەوت بەسەر بریکارەکاندا دابەشی دەکەین".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


