کوردستانی

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک رایدەگەیەنێت بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندای ئەلەنترا لە سنووری قەزای بەردەڕەش وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئابی 2023 ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای ئەلەنترا لە گوندی خەلیلکان لە قەزای بەردەڕەش بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە وەرگەڕاوە ".
 
باسی لەوەشکردووە "بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە کە دانیشتووی هەمان گوندە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە ".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی خراپی دۆخی رێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندنەبوون شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچوە ساڵانە چەندین رووداوی هاتوچۆ روودەدەن و بەهۆیەوە سەدان کەس گیان لەدەستدەدەن و هەزارانی دیکەش بریندار دەبن.

Qaiwan
Qaiwan