کوردستانی

ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی لە هەرێم روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی لە هەرێم روودەدات
مەودا میدیا - 
 
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت ئەمشەو لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عیراق دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات ئەویش دەرکەوتنی مانگی گەورەیە بەڕێژەیەک %30 لە قەبارەی خۆی گەورەتر دەردەکەوێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئابی 2023 پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای رایگەیاند "لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان ئەمشەو ئاگاداری دیاردەی مانگی سوپەر دەبینین کە گەورەتر و رووناکتر لە ئاسایی دەردەکەوێت بەشێوەیەک %30 قەبارەکەی گەورەتر لە کاتی ئاسایی دەردەکەوێت".
 
باسی لەوەشکردووە "هۆکاری روودانی ئەم دیاردەیە بریتییە لە نزیکیی خولگەی مانگ لە زەوییەوە کە 361 هەزار و 935 کیلۆمەتر دەبێت، ئەمەش نزیکترین خاڵە لە زەوییەوە".
 
رونیشی کردووەتەوە "مانگی گەورە یاخود سوپەر مانگ بۆ یەکەمین جار لەساڵی 1979 لەلایەن زانای فەلەکناس (ریچارد نۆڵ) دۆزراوەتەوە و ئەو پێناسەی کردووە بە مانگی نوێ یاخود پڕ".
 
جەختیشی کردووەتەوە "ئەم دیاردەیە کاتێک روودەدات کە دووری مانگ لە زەوییەوە 384 هەزار کیلۆمەتربێت و لە نزیکترین خاڵدا دورییەکەی دەگاتە 362 هەزار کیلۆمەتر، ئەمشەویش لە هەرێم ئەو دیاردەیە دەبینرێت".
 
ئەو شارەزایای کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم دیاردەیە هەموو ساڵێک چوار بۆ شەش جار روودەدات و مانگ بەو شێوە گەورەیە دەردەکەوێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan