کوردستانی
قایمقامی دەربەندیخان: کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دواخراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
قایمقامی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دواخراوە بۆ رۆژی پێنجشەممە بەهۆی وشک نەبوونەوەی شەقامی ناو تونێلەکە کە ئەمڕۆ قیرتاو کراوە و کاتێکی زیاتری پێویستە.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئابی 2023 سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرباری ئەوەی کە بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە واتە سبەی تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە بەڵام بەهۆی بەرزیی پلەی گەرمیی قیرەکەوە کە جارێ خۆی نەگرتووە و دەبێت زیاتر ساردبکرێتەوە تاوەکو ئامادەبێت بۆ هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل بەسەریدا".
باسی لەوەشکردووە "لە ئێستادا 24 کاتژمێری دیکە خراوەتە سەر کاتی کردنەوەی تونێلەکە و بڕیار وایە رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر شەشی بەیانیی بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە".
جەختی لەوەشکردووەتەوە "لەکاتی داخستنی تونێلەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە بچووکەکان دەتوانن شاخی بەرانان بەکاربهێنن و بارگەڵگر و تەنکەرەکانیش دەتوانن لەناو سەنگاوەوە هاتوچۆی خۆیان بەئاسایی ئەنجام بدەن".
بیروڕا


