کوردستانی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: كێشەی بەنزین لە ماوەیەكی زۆر كەمدا چارەسەر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت لە ماوەیەکی زۆر کەمدا گرفتی کەمیی بەنزین چارەسەر دەکرێت و هەموو هەوڵێکی خۆمانمان داوە سەبارەت بەو پرسە.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئابی 2023 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند "هەوڵەکانمان لە چەند رۆژی رابردوودا چڕکردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و رۆژی 30ی تەموز رێگەپێدان بۆ هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن کۆمپانیاکانەوە کرایەوە و مانگانە 71 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێم هاوردە دەکرێت".
باسی لەوەشکردووە "هۆکاری ئەم قەیرانەی بەنزین دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا بەوهۆیەی لە رۆکی 10ی تەموزی 2023 پشکی هەرێمی کوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە و خواستیش لەسەر بەنزین لە زیادبووندایە".
جەختیشی کردووەتەوە "رۆژانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە و دوای دەستکردن بە هاورەی بەنزین ئەو کێشەیە روو لە چارەسەر دەکات.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


