کوردستانی

لە ناوچەیەكی هەرێم هاوڵاتییەك خنكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ناوچەیەكی هەرێم هاوڵاتییەك خنكا
مەودا میدیا-

لە دەربەندی رانیە، کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتییەک خنکا و هەتا ئێستا تیمەكانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەكەیدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئاب-ی 2023 بڵاویکردەوە، "هاوڵاتییەک لە دەربەندی رانیە خنکاوە و هەتا ئێستا نەتواندراوە تەرمەکەی دەربهێندرێتەوە".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەکانی گەڕانی ژێرئاو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەدا.

بەپێی زانیارییەكانی دەست مەودا میدیا كەوتووە، ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 39 بۆ 40 ساڵانە و دانیشتووی شاری سلێمانییە كە بەمەبەستی گەشت و گەڕان لەگەڵ چەند ئەندامێكی خێزانەكەی سەردانی ناوچەكەیان كردووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan